سودانى دوا بڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات



سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمى تایبەت بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجامدا.

ئەمڕۆ دوو شەممە 27/5/2024 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی تایبەتى بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجامدا.

ڕۆژنامەی سەباح-ی عێراقی بڵاویکردەوە، سودانی ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی دەکات، و بەدواداچوون دەکات بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لای خۆشیەوە، كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بانکی مەرکەزی و بانکە فیدڕاڵیەکان و لایەنە پەیوەندارەکان لەکۆبوونەوەدایە بۆ یەکلایی کردنەوەی تەوتینی مووچەی هەرێمی کوردستان.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی، دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بانکە حکومییەکانەوە تەوتین بکرێت و لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا حکومەتی هەرێم بە دوو جار دوو لیستی فەرمانبەرانی ڕەوانەی بانکی (تی بی ئای) کرد بۆ ئەوەی لەو بانکەوە هەژماریان بۆ بکرێتەوە، بەڵام بانکەکە داوایکرد حکومەتی هەرێم لیستی وەزارەتەکانی بۆ بنێرێت بۆ ئەوەی دەست بە تەوتین بکات.

ئیسرائیل دان بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی فەڵەستین-دا دەنێت
پێشت ئیسرائیل دان بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی فەڵەستین-دا دەنێت
شاندێکی مامۆستایان لە بەغدا چەند پرسێک دەخەنە ڕوو
دواتر شاندێکی مامۆستایان لە بەغدا چەند پرسێک دەخەنە ڕوو
پەیوەندیدار