دژەتیررۆی کوردستان: درۆنێکی هاوپەیمانان لە بەحرکە کەوتووەتە خوارەوە



دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا درۆنێکی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵەوانییەکی نزیک ناحیەی بەحرکە دەکەوێتە خوارەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2022، کاتژمێر: 19:00، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی چاودێریی هێزەکانی هاوپەیمانان، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە چۆڵه‌وانییه‌كی نزیک جێژنیكانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی به‌حركه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتەوە.

دژەتیرۆری کوردستان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت:” هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە، کە رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە”.

وێنە.. لەڕووداوێکی ھاتووچۆدا چوار کەس برینداربوون
پێشت وێنە.. لەڕووداوێکی ھاتووچۆدا چوار کەس برینداربوون
درۆنێك لە هەولێر كەوتەخوارەوە
دواتر درۆنێك لە هەولێر كەوتەخوارەوە
ەیوەندیدار