درۆنێك لە هەولێر كەوتەخوارەوە



بەڕێوەبەری ناحیەی بەحركە رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا درۆنێک لە نزیک کەمپی جێژنیکانی سنووری ناحیەی بەحرکە لـە هەولێر کەوتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.

تۆڵە مەهدی خۆشناو بەڕێوەبەری ناحیەی بەحركە راگەیاندووە، كەمێك پێش ئێستا ئاگاداركراینەوە لە كەوتنەخوارەوەی درۆنێك لە گوندی جێژنیكان لە سنووری ناحیەی بەحركە و تائێستا نازانرێت بۆچی درۆنەكە كەوتووەتەخوارەوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

راشیگەیاند، درۆنەكە دوور لە ئاوەدانی كەوتووەتەخوارەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تائێستا نازانرێت كە درۆنەكە لە كوێوە ئاراستەی ناوچەكە كراوە.

دژەتیررۆی کوردستان: درۆنێکی هاوپەیمانان لە بەحرکە کەوتووەتە خوارەوە
پێشت دژەتیررۆی کوردستان: درۆنێکی هاوپەیمانان لە بەحرکە کەوتووەتە خوارەوە
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: زیاتر لە ٣٠٠ ئۆپەراسیۆن لەدژی داعش ئەنجامدران
دواتر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: زیاتر لە ٣٠٠ ئۆپەراسیۆن لەدژی داعش ئەنجامدران
ەیوەندیدار