ئێران هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆمار ئەنجام دەدات



پاش گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و بەتاڵبوونی پۆستەکەی، لە 30ی ئایارەوە دەستپێکردنی تۆماری کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ڕادەگەیەنرێت.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی 30ی ئایار، تۆمارکردنی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم دەستپێدەکات، ئەم پڕۆسەیەش تا ڕۆژی 3ی حوزەیران بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە پڕۆسەی وردبینی کاندیدەکان لە ماوەی 7 ڕۆژدا دەستپێدەکات، لە 11ی حوزەیران ناوی کاندیدەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئاشکرا دەکرێن و بڵاودەکرێنەوە.

لە ماوەی 12ی حوزەیران تا 26ی حوزەیران بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ کاندیدەکان دەست پێدەکات و ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنەکان لە 27ی حوزەیران دەوەستێت، پاشان هەڵبژاردن لە 28ی حوزەیران ئەنجام دەدرێت.

ئەگەر هەڵبژاردنەکان بۆ خولی دووەم درێژبکرێنەوە، ڕۆژی هەینیی دواتر، واتە ڕۆژی 5ی تەمموز خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار بەڕێوەدەچێت.

جیهان و جەمسەرگیریی: دابەشبونی هێز بەسەر هێزە مامناوەندییەکاندا
پێشت جیهان و جەمسەرگیریی: دابەشبونی هێز بەسەر هێزە مامناوەندییەکاندا
هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بە سەختی نیشتەوە
دواتر هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بە سەختی نیشتەوە
پەیوەندیدار