هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بە سەختی نیشتەوە



هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا نیشتنەوەی بەپەلەی ئەنجامدا، لەو بارەیەوە سەرۆک وەزیران دەڵێت، “هەموو شتێک باشە، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە هێلیکۆپتەرەکەمان لە ڤانادزۆر نیشتەوە”.

ئەمڕۆ شەممە نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە هێلیکۆپتەرەکەی ناچاربووە نیشتنەوەی بەپەلە ئەنجامبدات.

ناوبراو لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نووسیویەتی، “هەموو شتێک باشە… بەهۆی خراپی کەشوهەوا، هێلیکۆپتەرەکەمان بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە ڤانادزۆر نیشتەوە… ئێستا بە ئۆتۆمبێل بەردەوام دەبین لە گەشتەکەمان”.

ڤانادزۆر دەکەوێتە دۆڵێک لە ناوچەیەکی شاخاوی لە باکووری ئەرمینیا.

ڕووداوی هەلیکۆپتەری پاشینیان دوای چەند ڕۆژێک دێت لە گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و هاوەڵانیان، لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەیان لە ناوچەیەکی شاخاویی باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە 19ی مانگی ڕابردوودا، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە.

ئێران هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆمار ئەنجام دەدات
پێشت ئێران هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆمار ئەنجام دەدات
ئایا ڕووەکەکان هەست بە ئازار دەکەن؟
دواتر ئایا ڕووەکەکان هەست بە ئازار دەکەن؟
پەیوەندیدار