فەلەکناسێکی میسری یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئاشکرا دەکات



سەرۆکی پەیمانگای توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئاشکرا دەکات.

تەها ڕابح، سەرۆکی پەیمانگای توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر ڕایگەیاند، بەپێی حیساباتی فەلەکی، سەرەتای مانگی ذی الحجە بۆ ساڵی کۆچی ١٤٤٥ دەکەوێتە ڕۆژی هەینی ٧ی حوزەیران و بەمجۆرە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لە ڕووی فەلەکییەوە دەکەوێتەوە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی حوزەیران.

تەها ڕابح، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هیلالی مانگی ذی الحجة ڕاستەوخۆ لە کاتژمێر ٢:٣٩ی پاشنیوەڕۆ بەکاتی قاهیرە لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی زولقیدە ١٤٤٥ کە هاوتایە لەگەڵ ٦ی حوزەیرانی داهاتوو، دەبینرێت،بەو پێیە ڕۆژی ١٦ی حوزەیران دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

دابەشکردنی ئاو لە بەشێکی گەڕەکەکانی کۆیە دەوەستێت
پێشت دابەشکردنی ئاو لە بەشێکی گەڕەکەکانی کۆیە دەوەستێت
چۆنیەتی دیزاینکردنی زیرەکی دەستکرد کە توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ چەندین زاراوەدا هەبێت
دواتر چۆنیەتی دیزاینکردنی زیرەکی دەستکرد کە توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ چەندین زاراوەدا هەبێت
پەیوەندیدار