ئەو پاشماوەیەی لە ناوچەی گەرمیان دەرکەوت؛ بیرێکی ئاوی سەردەمی ئینگلیزەکانە



بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوور لەبارەی ئەو پاشماوەیەی لە ناوچەی گەرمیان دەرکەوت ڕایگەیاند، ” بیرێکی ئاوی سەردەمی ئینگلیزەکانە و پێی دەوترێت ناوچەی پەمپاوسەکە”.

بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوور ڕایگەیاند، ئەو پاشماوەیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گوندی قەڵاتەپەی ناحیەی قۆرەتوو بەهۆی زیادبوونی ئاوی سیروانەوە بەدەرکەوت؛ پاش پاککردنەوەی دەرکەوت بیریکی ئاوبوو، بیرەکەش پەیوەستە بە چەند بینایەکەوە لەهەمان ناوچە لە نزیک پاشماوەی ناوبراو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش بەدواداچوونی زیاتر بۆمان دەرکەوت خەڵکی ناوچەکە هەر لە کۆنەوە بەم بەشەی کەناری سیروان دەڵێن (ناوچەی پەمپاوسەکە)، بە بیناکانیش دەڵێن بینا و حەوزەکە، ئاشکرایە ئەم بینایانە تایبەتە بە داگیرکارە ئینگلیزەکان، جگە لەمانە لە نێوان ساڵانی 1918 بو پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا ئینگلیزەکان کۆمەڵێک بینای جۆربەجۆریان لە ناوچەکانی گەرمیان بەجێهێشتووە، وەک سەرای کفری، کارگەی خشت (کورە) و جێبیناکانی سنووری گوندی گۆڕە شەلە، شەریکەی بانەبۆر … هتد.

ئەوەشی خستەڕوو، دەربڕینی پەمپاوسەکەش هەر لە ئێنگلیزەکانەوە بەجێماوە و ڕەنگە هەر وشەی (pump house) بێت.

 

لەم هەفتەیەدا دیاردەیەکی فەلەکی ڕوودەدات
پێشت لەم هەفتەیەدا دیاردەیەکی فەلەکی ڕوودەدات
پەرلەمانتارێک موحسین مەندەلاوی تۆمەتبار دەکات
دواتر پەرلەمانتارێک موحسین مەندەلاوی تۆمەتبار دەکات
پەیوەندیدار