خوێندنی باڵا دەستپێشخەریی “پردی ئەکادیمی” لە نێوان عێراق و بەریتانیا دەستپێدەکات



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستپێشخەریی “پردی ئەکادیمی”ی نێوان عێراق و بەریتانیا دەستپێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نەعیم ئەلعەبودی وەزیری خوێندنی باڵای عێراق دەستپێشخەری پرۆگرامی پردی ئەکادیمی لە نێوان عێراق و بەریتانیا دەستپێکرد و کۆپییەکی فەرمیی ئەو دەستپێشخەرییەی گەیاندە ئەنجوومەنی بەریتانیا لە لەندەن.

وەزیری خوێندنی باڵا لە میانی کۆڕبەندی زانکۆکانی عێراق و بەریتانیا (دیالۆگی خوێندنی باڵای عێراق و بەریتانیا)، کە لە لەندەن بەڕێوەچوو، باسی لە پڕۆگرامە هاوبەشەکەی نێوان هەردوو وڵات کردووە.

ئەلعەبودی ڕوونیکردەوە، ئەگەرەکانی هاوکاری نێوان زانکۆکانی هەردوو وڵات فراوان و هەمەچەشنن لەڕووی دەستپێشخەریی توێژینەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەکادیمی، ئەمەش دەبێتە هۆی پەرەپێدانی پرۆگرامی پەروەردە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە بوارەکانی پزیشکی و ئەندازیاری و بنیاتنانی توانا و هاوسەنگییەوە هەیە لەگەڵ ڕەوتە ئەکادیمییە جیهانییەکان.

وەزیری پەروەردە داوای کرد، چوارچێوەیەک بۆ هاوکاریکردن لەسەر بنەماکانی ڕێزگرتنی یەکتر و یەکسانی و بەردەوامیی دابڕێژرێت، لە هەمان کاتدا پێشنیاری پێکهێنانی گروپێکی کاری دوولایەنە دەکات کە نوێنەرانی کەرتی ئەکادیمی و حکومی لە هەردوو وڵات لەخۆبگرێت، بۆ  ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئاسانکاری دەستپێشخەرییە هاوبەشەکان.

ئەلعەبودی داوای کرد “ئەم لێکتێگەیشتنە بکرێتە خاڵی دەستپێک بەرەو هاوبەشی ئەرێنی لە نێوان زانکۆکان کە ڕێگا بۆ باشی و هاوکاری ئەکادیمی جیهانی خۆش دەکات.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە چالاکی و دیالۆگەکانی کۆنفرانسەکەدا ژمارەیەک لە سەرۆکی زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی عێراق و هاوتا بەریتانیەکانیان و ژمارەیەک ڕاوێژکار و پسپۆڕ و بەڕێوەبەری گشتی و ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری ئامادەبوون.

سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا
پێشت سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا
کەشناسی: ئەگەری هەورە تریشقە هەیە و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
دواتر کەشناسی: ئەگەری هەورە تریشقە هەیە و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
پەیوەندیدار