کورەچی: سلێمانی تورکمانی لێ نییە و کورسییەکی بۆ دانراوە



سەرۆکی فراکسیۆنی میللەت لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕەخنە لە شێوازی دابەشیکردنی ئەو پێنج کورسییەی پەرلەمان دەگرێت کە بۆ پێکهاتەکان دەستنیشان کراوە.

ئازاد کورەچی، سەرۆکی فراکسیۆنی میللەت لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بڕیاری دابینکردنی پێنج کورسی پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان ڕایگەیاند، “خۆشحاڵبووین بە گەڕانەوەی کورسی کۆتاکان، بەڵام دەبوو گەڕانەوەکە بە دادپەروەریی بووایە، ئێستا لە دهۆک زیاتر کلد و ئاشووری دەژین بەڵام هیچ کورسییەکیان بۆ دانەناون، بە هەمانشێوە لە سەدا 90 ی تورکمان لە هەولێر دەژین کەچی یەک کورسی بۆ دانراوە، بەڵام سلێمانی کە هیچ تورکمانێکی تێدانیە ئەویش یەک کورسییەکی بۆ دانراوە”.
ئازاد کورەچی وتیشی: “ئەو کورسییەی سلێمانی دەبێت بۆ کفری بێت و خەڵکی کفری مشوری ئەم بابەتە بخۆن، ئەگەر هاتوو کورسییەکە بۆ خەڵکی کفری نەبێت ئەوا مانای وایە کورسیەکە بووە سیاسیی”.
لەبارەی هەڵوێستی ئەوان سەبارەت بە بەشداریکردنییان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئازاد کورەچی ڕایگەیاند: “ئێمە بەشدار دەبین، بەڵام کاری لەسەر دەکەین بۆ ئەوەی تەواوی کورسییەکان بگەڕێنەوە و هیوامان هەیە بڕیارەکە دەستکاری بکرێت، چونکە حەق وابوو چوار کورسی تورکمان بۆ هەولێر بێت و یەک کورسی بۆ پارێزگای سلێمانی بێت”.
پێنج کورسی گەڕاوەی کۆتاکان لە چوارچێوەی ئەو ١٠٠ کورسییەیە کە دادگای باڵای فێدڕاڵی بڕیاری لەسەرداوە و، ئەم پێنج کورسییە بەم شێوەیە دابەشکراوە کە بریتیین لە دوو کورسی بۆ ھەولێر، دوو کورسی بۆ سلێمانی و یەک کورسی بۆ دھۆک.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەربارەی کۆرمۆر ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەربارەی کۆرمۆر ڕوونکردنەوە دەدات
پارەی مانگی شوباتی وانەبێژان دابەشدەکرێت
دواتر پارەی مانگی شوباتی وانەبێژان دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار