زیاتر لە هەشت هەزار حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا



بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دوو تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران، لەگەڵ ٨٥٠٠ دەنک حەبی هۆشبەر.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی (٨٥٠ شیت واتا ٨٥٠٠ دەنک) حەبی هۆشبەر لە جۆری ترامادۆڵ دەستی بەسەرداگیرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی ٢١ی ٥ی ٢٠٢٤ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتییمان لە چالاکییەکدا توانییان دوو تۆمەتبار کە بازرگانییان بەحەبی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیر بکەن، هاوکات بڕی (٨٥٠ شیت) حەبی ترامادۆڵ لە شارۆچکەی خەبات دەستی بەسەرداگیرا .

ڕاشیگەیاند، ئێستا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی دەستخستنی ئەم جۆرە حەبە.

دەستگیرا بەسەر ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی مەترسیدار ژمارەیەک کرێکاری سەرخست بوو
پێشت دەستگیرا بەسەر ئەو پیکابەی بە شێوەیەکی مەترسیدار ژمارەیەک کرێکاری سەرخست بوو
سێ هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین بوونە قوربانی
دواتر سێ هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مین بوونە قوربانی
پەیوەندیدار