پلاسخارت بوو بە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لوبنان



ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنین پلاسخارتی وەک نوێنەری تایبەتی نوێی خۆی لە نووسینگەی رێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لوبنان دەستنیشانکرد.

پلاسخارت کە ئێستا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانە لە عێراق زیاتر لە ٢٥ ساڵ ئەزموونی لە بواری دیپلۆماسی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە.

پلاسخارت، لە ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٧- وەک یەکەم ژن پۆستی وەزیری بەرگریی هۆڵەندای وەرگرتووە و لە ٢٠١٠-٢٠١٢ ئەندامی پەرلەمانی وڵاتەکە بووە و هەر چوار زمانی ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی و هۆڵەندی دەزانێت.

شارەوانیی سلێمانی ئەم شەقامە بەربەست دەكات
پێشت شارەوانیی سلێمانی ئەم شەقامە بەربەست دەكات
بۆ دامەزراندنی کارگەی ئۆتۆمبێل دەبێت داواکاری بدەیتە حکومەت
دواتر بۆ دامەزراندنی کارگەی ئۆتۆمبێل دەبێت داواکاری بدەیتە حکومەت
پەیوەندیدار