پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچە بۆ مامۆستایان دەبەسترێت



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كۆیە ڕایدەگەیەنێت، كە ئەو مامۆستایانەی گرێبەست بوون و كراون بە هەمیشەیی سەردانی هۆبەی سەرمووچە بكەن بە مەبەستی هەژماركردنی خزمەتەكەیان.

هۆبەی سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كۆیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، داوا لە بەڕێوەبەری گشت خوێندنگا و قوتابخانەی سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەکەین، کە ئاگاداری ئەو مامۆستایانە بکەنەوە، کە پێشتر بەگرێبەست دامەزرابوون دواتر لەساڵی ۲۰۲۰ بوون بەهەمیشەیی.

ڕاشیگەیاندووە، داواکارین ئەو مامۆستایانەی تائێستا سەردانی هۆبەی سەرمووچەیان نەکردووە، سەردانی هۆبەی سەرمووچە بکەن بەمەبەستی هەژمارکردنی ماوەی خزمەتی گرێبەستەکەیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی 9 ساڵە پلەبەرزكردنەوە ڕاگیراوە و لەكاتی هەژماركردنی ڕاژەدا بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوە ماوەی خزمەت تەنها بە سەرمووچە دەبەسترا.

لە ساڵی 2020دا و دوای كۆتایی هاتنی كەرەنتینە، سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە كران بە هەمیشەیی.

 

سودانی بۆ مووچەی هەرێم بڕیاریدا
پێشت سودانی بۆ مووچەی هەرێم بڕیاریدا
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران كۆتایی دێت
دواتر دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران كۆتایی دێت
پەیوەندیدار