ئامارێکی نوێ لەسەر ژمارەی ئاوارەکان لە عێراق ئاشکرا دەکرێت



لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمان، بوونی یەک ملیۆن ئاوارە لە ناو کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکان لە سەرتاسەری وڵات ئاشکرا کرد.

شەریف سلێمان، ئەندامی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەکەیان بەدواداچوون بۆ بارودۆخی خێزانە ئاوارەبووەکانی ناو کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکان دەکات، ژمارەی ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان لە ژمارەی ئەو کەسانە زیاترە کە لەناو کەمپەکاندا دەژین.

وتیشی، کۆی ژمارەی ئاوارەکان لە ٨٠٠ هەزار بۆ یەک ملیۆن ئاوارە لە سەرتاسەری وڵاتدا دەگۆڕێت، کە هەندێکیان لە کەمپەکانی ناوچەکە نیشتەجێن و هەندێکی دیکەشیان لە نەینەوا، ئەنبار، بەغدا و هەندێک لە پارێزگاکانی دیکە نیشتەجێن.

جەختیشی کردەوە، لیژنەکە کار بۆ باشترکردنی دۆخی ئاوارەکان دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، کۆتاییهێنان بە ئازارەکانیان یەکێکە لە گرنگترین ئەو شتانەی کە لیژنەی پەرلەمان کاری لەسەر دەکات.

شەریف سلێمان هۆشداریشیدا، لەوەی ئەو بەرنامانەی بۆ ئاوارەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا جێبەجێ کراون، واقیعی نەبوون، بە شێوەیەک ئامانجەکانیان بەدی نەهاتووە کە کێشەکانیان دوای ١٠ ساڵ بە شێوەیەکی ڕیشەیی چارەسەر بکات.

لای خۆیەوە، عەلی عەباس، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، ڕوونیکردەوە، وەزارەت کار بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئاوارەکان دەکات بەشێوەیەک کە لەگەڵ بەرنامەی حکومەت و پلانی نیشتمانی بۆ گەڕانەوەیان بگونجێت.

وتیشی، بەرنامەی تایبەت هەیە بۆ ئاوارەکان لە قەزای شەنگال بە مەبەستی هاندانیان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان، کە بریتی بوون لە خولی فێرکردنی دروومان و بەڕێوەبردنی بزنسە بچووکەکان بۆ خانمان، هەروەها هاوکاریکردن لە کردنەوەی پڕۆژەی بچووک بۆ ئەوانەی ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە.

ئایا ڕۆژئاوا لە شەڕی ئۆکراین دا، دۆڕا؟
پێشت ئایا ڕۆژئاوا لە شەڕی ئۆکراین دا، دۆڕا؟
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەستیانپێکرد
دواتر تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەستیانپێکرد
پەیوەندیدار