هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ئاگادار دەکرێنەوە



کۆمسیۆنی هەڵبژردنەکان لەبارەی پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری و وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری ڕوونکردنەوە دەدات.

مەروان محەمەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە پستبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران- کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە ٥ لە کۆنووسی ئاسایی ١٩ لە ١٣ی ی٥ ٢٠٢٤ بریادرا بە دووبارە دەستکردنەوە بە پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پڕۆسەیە بریتیە لە تۆمارکردنی ئەو کەسانەی کە موالیدیان ٢٠٠٦ە کە ئێستا دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن بۆئەوەی خۆیان تۆماربکەن، هەروەها ئەو کەسانەی کە تۆماری بایۆمەتریان ئەنجامداوە، بەڵام کێشەی پەنجە مۆریان هەبووە، ئەوانیش دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن تا جاریکی دیکە پەنجەمۆریان لێوەربگیرێتەوە.

وتیشی، پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدان بەردەوامە، ئەو کەسانەی خۆیان تۆمارکردووە لە بنکەکانی تۆماری دەنگدەران تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣، ئێستا دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

دەستەی دادوەری کۆمسیۆن دژی بڕیارێکی دادگای فیدراڵی دەوەستێتەوە
پێشت دەستەی دادوەری کۆمسیۆن دژی بڕیارێکی دادگای فیدراڵی دەوەستێتەوە
پەرلەمانتارێک بۆ مووچەی خانەنشینان سەردانی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی کرد
دواتر پەرلەمانتارێک بۆ مووچەی خانەنشینان سەردانی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی کرد
پەیوەندیدار