لە بەردەم پارێزگاری بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت



دەیان کرێکار لە بەردەم پارێزگای بەغدا خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و داوادەکەن بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

دەیان کەس لە گرێبەستی فەرمانبەرانی گەشەپێدانی پارێزگای سەر بە بەغدا خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان لە بەردەم بینای پارێزگای بەغدا ڕێکخست، داوای هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ناچارییان کرد کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە ماڵەوە ماونەتەوە، دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان .

ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەستی گەشەپێدانی هەرێم 968 کەسە، کە لە ساڵی 2016 مۆڵەتی ناچارییان پێدراوە، بەپێی ڕێنماییەکان لەم دواییانەدا لەلایەن حکومەتەوە دەرچووە و لەگەڵ دەنگدانی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا بڕیار دراوە بەدەرکردنی خاوەن گرێبەستەکانی گەشەپێدانی هەرێم، کە بڕیاری دامەزراندنی ئەو 150 هەزار کەسەی دەستیپێکردووە، نەیانگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی پێویستی بە کارمەندە
پێشت بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی پێویستی بە کارمەندە
شارەوانی سلێمانی بڕیارێک دەربارەی پرۆژەکانی نزیک دەریاچە و ڕووبارەکان دەردەکات
دواتر شارەوانی سلێمانی بڕیارێک دەربارەی پرۆژەکانی نزیک دەریاچە و ڕووبارەکان دەردەکات
پەیوەندیدار