قوباد تاڵەبانی: دەبێت مووچە بنێردرێت



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نازانێت بۆچی مووچە دواکەوتووە، بەڵام دەنێردرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی کێشەی مووچە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، نازانم بۆچی مووچە دواکەوتووە، بەڵام بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەست من گەیشتوون، کێشەی مووچە چارەسەر بووە و ڕەزامەندی لەسەر دراوە و دەبێت بنێردرێت.

وتیشی: “ئەوەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکرابوو و لیستیان بۆ بنێرین ناردومانە”.

ئەم لێدوانەی جێگری سەرۆک وەزیران لە کاتێکدایە کە تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی نیسانیان وەرنەگرتووە.

باڵیۆزی ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر ئەگەری کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند
پێشت باڵیۆزی ئەمریکا هەڵوێستی لەسەر ئەگەری کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند
گرنگی باخچەی منداڵان لە ئامادەکردنی منداڵ بۆ قوتابخانە
دواتر گرنگی باخچەی منداڵان لە ئامادەکردنی منداڵ بۆ قوتابخانە
پەیوەندیدار