توێژینەوەیەک 100 مادەی ژەهراوی لە دوکەڵی جگەرەی ئەلیکترۆنی ئاشکرا دەکات



توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخستووە کە جگەرەی ئەلیکترۆنی تامدار زیاتر لە ١٠٠ مادەی کیمیایی ژەهراوی بەرهەم دەهێنێت، ئەمەش لەکاتی هەڵمژینیدا ڕاستەوخۆ زیانی لێدەکەوێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، توێژینەوەیەک لە لە گۆڤاری زانستی Nature لە ئیرلەندا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە بەرهەمەکانی ڤایپ بە گەرمکردنی ماددە کیمیاییەکان لە پلەی گەرمی بەرزدا کاردەکەن، لە کاتی هەناسەداندا تەمێک دروستدەکەن.

توێژینەوەکە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو ماددە کیمیاییانەی لە 180 تامی جگەرەی ئەلیکترۆنیدا دۆزراونەتەوە، چۆن دەگۆڕدرێن و کاریگەرییان لەسەر جەستەی مرۆڤ دەبێت.

توێژینەوەکە باس لەوە دەکات کە ئەو ماددە کیمیاییانەی لە شلە ئەلیکترۆنیەکاندا بەکاردەهێنرێن لە خۆراک و کەرەستەی جوانکارییەوە وەرگیراون، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە بۆ هەڵمکردن پەرەی پێنەدراوە.

ئەو زیرەکی دەستکردەی لە توێژینەوەکەدا بەکارهاتووە، ئەم ماددە کیمیاییە نەناسراوانەی پۆلێن کردووە، دەریخستووە کە نزیکەی ١٢٧ ژەهری توند و ١٥٣ مەترسی تەندروستی و ٢٢٥ مادەی وروژێنەر لە بەرهەمە ئەلیکترۆنییە جگەرەکێشانەکاندا هەبوون، کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە.

ژەهرە توندەکان وەک ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان وەسف دەکرێن کە کاریگەری زیانبەخشی ڕاستەوخۆ بەرهەم دەهێنن، تەنانەت لە یەکەم بەکارهێنانیەوە کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت.

دۆناڵ ئۆشی، نووسەری توێژینەوەکە دەڵێت، ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکان کە لە جگەرەی ئەلیکترۆنیەوە پەیدادەبن بۆ تەندروستی مرۆڤ زیانبەخشن، ئەنجامەکان شۆککەرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، توێژینەوەکە دەریخستووە لە کاتی گەرمکردنی ماددەیەکی کیمیایی بۆ چەندین ماددەی کیمیایی زیانبەخش دەگۆڕێت، لە کاتی هەڵمژیندا زیان بە سییەکان دەگەیەنێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، بەرکەوتن بە ماددەیەکی کیمیایی زۆر ژەهراوی مەترسییەکی ئاشکرای لێوە پەیدادەبێت.

هەنگاوەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیانپێکرد
پێشت هەنگاوەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیانپێکرد
خێرایی با زیاد دەکات و خۆڵ دەبارێت
دواتر خێرایی با زیاد دەکات و خۆڵ دەبارێت
پەیوەندیدار