قوباد تاڵەبانی: گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران کۆستێکی گەورەیە بۆ گەل و حکومەتی ئێران



بەهۆی گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوڕێکانی، قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی ئێران دەکات و دەڵێت، “گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆمار و هاوڕێکانی، کۆستێکی گەورەیە بۆ گەل و حکومەتی ئێران لە دڵەوە نیگەران و خەمباری کردین”

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرسەنامەیەک ئاڕاستەی گەلی ئێران دەکات و ڕایگەیاند، گیان لەدەستدانی جەنابی سەید ئیبراهیمی ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و جەنابی حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوە و هاوڕێکانیان لە ڕووداوی کەوتنە خوارەی هەلیکۆپتەردا، کۆستێکی گەورەیە بۆ گەل و حکومەتی ئێران و لە دڵەوە نیگەران و خەمباری کردین.

ئاماژەی بەوەکرد، ئێران وڵاتێکی گەورە و بەهێزە و بەسەر ئەم کۆستە قورسەدا زاڵ دەبێت، بەم بۆنە دڵتەزێنەوە، هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ بەڕێز جەنابی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی، حکومەت و گەلی ئێران دەردەبڕین. داواکارین خودای گەورە ئارامی و سەبورییان پێ ببەخشێت، ئەم رۆژە سەختانە تێپەڕێنن و بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاوبنێن.

مەسعود بارزانی: بە هەواڵی  گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی زۆر خەمگین بووم
پێشت مەسعود بارزانی: بە هەواڵی  گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی زۆر خەمگین بووم
زێڕ نرخێکی نوێی مێژوویی تۆمار کرد
دواتر زێڕ نرخێکی نوێی مێژوویی تۆمار کرد
پەیوەندیدار