مەسعود بارزانی: بە هەواڵی  گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی زۆر خەمگین بووم



سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران هاوڕێکانی لە ڕووداوی هەلیکۆپتەرەکەیاندا پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “بە هەواڵی  گیان لەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوڕێکانی زۆر خەمگین بووم”.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی ئێران کرد و ڕایگەیاند، بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی بەڕێز ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار و بەڕێز عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووداوی دڵتەزێنی کەوتنەخوارەوەی هیلیکۆپتەر زۆر خەمگین بووم.

وتیشی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، حکوومەت، خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەکەم، خودای گەورە سەبووریی هەموو لایەک بدات.

هاتووچۆی گەشتیاری بۆ ئێران بەردەوامە
پێشت هاتووچۆی گەشتیاری بۆ ئێران بەردەوامە
قوباد تاڵەبانی: گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران کۆستێکی گەورەیە بۆ گەل و حکومەتی ئێران
دواتر قوباد تاڵەبانی: گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران کۆستێکی گەورەیە بۆ گەل و حکومەتی ئێران
پەیوەندیدار