![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمارکرد و نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 449 دۆلار.
ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا نرخی زێر بەو شێوەیە بەرز بێتەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 437 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 502 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 569 هەزار دینار