پەروەردە و خێرخوازان بەدەم “مەیار”ەوە چوون و خرایەوە بەر خوێندن



وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی ئەو منداڵە دەکات، کە لە سۆشیال میدیا چاوپێکەوتنێکی بڵاوکرایەوە.

ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ مامۆستا دڵشاد عومەر، بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ماڵی كاكە (مەیار)ی كرد، كە لە خوێندن دابڕاوە و دوێنێ ڕاپۆرتیكی لەبارەوە بڵاوكرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ئالان حەمەسەعید ڕایگەیاندووە، ” دەزگای خێرخوازی بارزانی كرێی ساڵێكی خانوو و مەریوانی حاجی علی كرێی ساڵێكی خانوو و نۆژەنكردنەوە و هاوكاری مادیان پێشكەش دەكەن، بەندەش مانگانە هاوكارییەكی داراییان بۆ دەستبەر دەكەم بەمەبەستی بەردەوامبوونی خوێندنی كاكە (مەیار و براكەی)”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتی پەروەردە ساڵانە لە چوارچێوەی پڕۆسەی گەڕانەوە بۆ خوێندن هەنگاوی جدی ناوە بە هاوكاری (دەزگای خێرخوازی بارزانی – ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان – دەزگای ڕوانگە – یونیسێف – یونسكۆ – ئینتەرسۆرس) بە جۆرێك ژمارەی ئەو منداڵانەی گەڕاونەتەوە بەر خوێندن بریتین لە :
– ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١/ ٨٢٠٨
– ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢/ ٤٦٤٥
– ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣/ ٦٥٧٩

دەشڵێت: “بە كۆی گشتیی لە كابینەی نۆیەم (١٩٤٣٢) خوێندكاری دابڕاو گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندن .

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە دڵنیای جێگیربوونەوەی بەهای دۆلار دەدات
پێشت وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە دڵنیای جێگیربوونەوەی بەهای دۆلار دەدات
بانكی ناوەندی بڕە دۆلارێكی زۆر دەخاتە بازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی بڕە دۆلارێكی زۆر دەخاتە بازاڕەوە
ەیوەندیدار