وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە دڵنیای جێگیربوونەوەی بەهای دۆلار دەدات



لەگەڵ ئەوەی بەهای دۆلار بەردەوام لە گۆڕاندایە و پاش ئەوەی دوێنێ بەرزبوونەوەیەکی چاوەڕواننەکراوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەمڕۆ بەهاکەی دابەزیووە، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەش دڵنیای دەدات کە بەهای دینار جێگیردەبێتەوە، ئەمریکا ڕێگا بە کەوتنی دینار نادات.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیای (خەڵك) جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد دوای ئەوەی چەند ڕێکارێک بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار گیرانەبەر، ئێستا بەهای دۆلار بەردەوام بەرەو دابەزین دەچێت، هەروەها خواست لەسەر دۆلار کەمبووەتەوە.

هەروەها هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری گەڕاندەوە بۆ کێشەی تەکنیکی، کە بانکی ناوەندی لە هەوڵدایە بۆ خستنەڕووی دۆلار بە پلاتفۆڕمێکی ئەلیکترۆنییە، چونکە تا ئێستا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دۆلار فرۆشتووە، بەڵام هەوڵدەدات لە ڕێگای سیستمی ئێڵ سی و سیستمی سوێفت دۆلار بفرۆشێت بۆ ئەوەی چاودێری  تەواوی ئەو دۆلارەکە بکات کە دەفرۆشرێت، بەمەش جارێکی دیکە نرخی دۆلار سەقامگیر دەبێتەوە.

لەبارەی داخستنی ئەو پێنج بانکە ئەوەی خستەڕوو، کە ڕاستە ئەو بانکانە کارەکانیان ڕاگیراوە بەڵام  دۆخی عێراق بۆ هەریەک لە ئێران و ئەمریکاش گرنگە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو دڵی جیهان وایە، تەنها عێراق ٪٥ وزەی جیهان پێکدەهێنێت، ئەمریکا ڕێگانادات بەهای دینار داببەزێت.

شاندێكی تری هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا
پێشت شاندێكی تری هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا
پەروەردە و خێرخوازان بەدەم “مەیار”ەوە چوون و خرایەوە بەر خوێندن
دواتر پەروەردە و خێرخوازان بەدەم “مەیار”ەوە چوون و خرایەوە بەر خوێندن
ەیوەندیدار