مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە



بەسەرپەرشتی سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە ١ی ئایار مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە دەباشان کۆدەبێتەوە.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی تایبەتە بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵوێستی کۆتایی یەکێتی لەسەر هەڵبژاردن .

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەنجامدان یان دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و دواتر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەخرێتە ڕوو،

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ میدیای سەر بەپارتی دیموکرات بڵاویکردەوە، کارەکانی کۆمسیۆن لە هەرێم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵپەسێنراوە، ئەمەش بەو مانایەی یەکێتی و پارتی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن ڕێکەوتون،

دواتر کۆمسیۆن لە ڕێگەی جومانە غەلای  وتەبێژی كۆمسیۆن ڕایگەیاند، دەنگۆی راگرتنی كارەكانی كۆمسیۆن تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناڕاستە، كۆمسیۆن بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن.

هاوکات ڕێزواز فایەق ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ-ی ڕاگەیاندبوو، ” وه‌ك یه‌كێتی پێمانوایه‌ قۆناغه‌كه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ كۆتایی و هیوادارین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رنه‌چێت، چونكه‌ یه‌كێك له‌هۆكاره‌ بنه‌ڕ‌ه‌تییه‌كانی لاوازبوونی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن و نه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و راسته‌قینه‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان”.

ڕەمپای ئۆتۆمبێل بەسەر گەنجێكدا كەوت و گیانی لەدەستدا
پێشت ڕەمپای ئۆتۆمبێل بەسەر گەنجێكدا كەوت و گیانی لەدەستدا
مریشك بۆ كەمترین نرخ دابەزی
دواتر مریشك بۆ كەمترین نرخ دابەزی
ەیوەندیدار