دەنگۆی ڕاگرتنی كارەكانی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن بڵاودەكرێتەوە



میدیای پارتی بڵاویانکردەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کارەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرت و دەنگدانەکەش بۆ مانگی 10 دوادەخرێت.

میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە، کە کۆمسیۆن ئۆفیسەکانی لە هەولێر، سلێمان و دهۆک ئاگادارکردووەتەوە کە کارەکانیان ڕابگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە حەسەن هادی، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن ڕایگەیاندووە، کە کارەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرتووە.

حەسەن هادی وتیشی: “چاوەڕوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بۆ مانگی 10ـی ئەمساڵ”.

تا ئێستا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی دەربارەی دواخستنی هەڵبژاردن بڵاونەکردووتەوە هەرچەندە جەختیدەکردەوە کە دەبێت هەڵبژاردن بە بەشداری “هەموو لایەنەکان” ئەنجام بدرێت.

دواخستنی دەنگدان لە کاتێکدایە کە پێشتر بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە چەندین بۆنەدا جەختی دەکردەوە، لەوەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

لەسەر پیسبوونی ژینگە خاوەن کارگەیەک لە عەربەت دەستگیرکرا
پێشت لەسەر پیسبوونی ژینگە خاوەن کارگەیەک لە عەربەت دەستگیرکرا
ڕۆژی جیهانی کرێکارانە
دواتر ڕۆژی جیهانی کرێکارانە
ەیوەندیدار