باران بارین دەستپێدەکاتەوە



شەپۆلێكی دیكەی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەدرەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ و کاتەکانی شەوەوە تاوە باران و هەورە بروسکە ناوچە جیا جیاکان دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، سبەی ئاسمانی ناوچەکان بەزۆری لەنێوان نیمچە هەوری بۆ هەوری دەبێت و بۆ 13 و 14 ی مانگ بەهۆی زیاتربوونی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و تەوژمە هەوای ساردی جەمسەری بۆ سەر ڕووبەرە ئاوییەکانی دەورووبەر بەوهۆیەوە حاڵەتی ناجێگیری کەش بەرفراوان دەبێت بەگشتی کراوە دەبێت بۆ ناوچەکان، بەڵام مەرج نیە 100% هەموو شوێنێك بگرێتەوە مەگەر حاڵەتەکە باشتر بێت، که لەئێستادا لاواز بۆ مام ناوەندە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پلەکانی گەرما لەسبەینێوە بۆ کۆتایی هەفتە بەڕێژەی 3 تا 7 دادەبەزن و لەکاتی تاوەکاندا خێرایی با زیاد دەکات و هەروەها بۆ ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە خێرایی با زیاتر دەکات بەهۆی دابەزینی زیاتر پەستان .

 

زیاتر لە 300 کەس لە ئەفغانستان بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە
پێشت زیاتر لە 300 کەس لە ئەفغانستان بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە
ڕووبەری زەویەکان و مەرجەکان بۆ دابەشکردنی ئاشکرا کرا
دواتر ڕووبەری زەویەکان و مەرجەکان بۆ دابەشکردنی ئاشکرا کرا
پەیوەندیدار