دادگای فیدڕاڵی سێ‌ سكاڵای تایبەت بە هەرێم یەكلایی دەكاتەوە



سبەینێ‌ دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە سێ‌ دۆسیەی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، كە سەبارەت بە پرسی “ئاوارەكان” و “ماددەی تایبەت بە فرەژنی لە یاسای باری كەسێتی” و “یاسای تیرۆر” تۆماركراون.

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ 12ی ئایاری 2024 له‌سه‌ر چوار سكاڵا كۆده‌بێته‌وه،‌ كه‌ سیانیان تایبه‌تن به‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه،‌ كه‌ یه‌كێكیان “له‌لایه‌ن وه‌هاب هەڵەبجەیی، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتیی دژه‌تیرۆر له‌سلێمانی له‌دژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراوه” ‌و یەكێكی تریان له‌لایه‌ن “ئیڤان فه‌یه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركراوه”‌، ئه‌وه‌ی دیكه‌یشیان لەلایەن “پارێزەر بەرهەم ڕەئوف له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌ی كوردستان تۆماركراوە”.

به‌گوێره‌ی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی دادگای فیدڕاڵی، كە (خەڵك) لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی دادگاكەوە بەدواداچوونی بۆ كردووە، دانیشتنی یه‌كه‌م له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراقە، كه‌ له‌ دژی هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ناوخۆ تۆماركراون و تیایدا داوا له‌دادگای فیدراڵی ده‌كات بڕ‌یار له‌ به‌رده‌وامبوونی كاركردن به‌بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بدات سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و داخستنی كه‌مپه‌كان لە شارەكانی هەرێم.

دانیشتنی دووه‌می دادگا له‌باره‌ی سكاڵای به‌رهه‌م ره‌ئوف، پارێزه‌ره‌وه‌یه‌، له‌ دژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و تیایدا داوا ده‌كات: “هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی عیراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، كه‌ كۆت و به‌نده‌كانی به‌رده‌م ژنهێنانی دووه‌می قورسكردووه ‌و به‌گوێره‌ی هه‌مواره‌كه‌، ڕێگه‌نادرێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ر پیاو ژنی دووه‌م بهێنێت”.

دانیشتنی سێهه‌می دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر سكاڵایەکی وه‌هاب مه‌جید باقی، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتیی دژه‌تیرۆر له‌ سلێمانی-ە له‌دژی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كە تیایدا داوا ده‌كات “بڕ‌یار ده‌ربكرێت به‌ ناده‌ستووریبوونی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ژماره‌ (3)ـی ساڵی 2006 و بڕیاری كارپێكردنی لەلایەن پەرلەمانەوە بە پێی یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2018 و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو بڕیارە دادوەریانەی لە دادگای هەولێر لەدژی دەركراون”.

بەرهەم ڕەئوف، پارێزەر و سکاڵاکار لە دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەسەر یاسای باری كەسێتی و ماددەی تایبەت بە فرەژنی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، “کۆنووسێک دەدەمە دادگا پاڵپشت بۆ سکاڵەکەم، لەبارەی ڕێژەی جیابوونەوە و ئەو کەسانەی کە جیابوونەتەوە، لەوانە ئاماری جیابوونەوە لە ساڵی 2023 لە عێراق”.

باسی لەوەکرد، مەرجەکانی فرەژنی لە هەرێمی کوردستان کە لە یاساکەدا هاتووە، لە بنەڕەتدا پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامە، چونکە زۆر ئەستەمە هەر پێنج مەرجەکە بەیەکەوە بەدیبێت.

سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە هەولێر
پێشت سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە هەولێر
لە هەولێر ئاگرێکی بەهێز کەوتەوە
دواتر لە هەولێر ئاگرێکی بەهێز کەوتەوە
پەیوەندیدار