لە سلێمانی ١٤٠ کارمەندی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی



لەچواچێوەی بڕیارەكەی حكومەتی عیراق بۆ بەهەمیشەییكردنی كارمەندانی گرێبەستی تەشغیلی لەسەر میلاكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان (140) كارمەند لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین لەو بڕیارە سودمەند بوون و كرانە هەمیشەیی.

ئەمرۆ سێ شەممە 2022/12/27، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر بە هەمیشەییكردنی كارمەندانی گرێبەستی تەشغیلی لەسەر میلاكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەربڕی و لەو ژمارەیە (140) كارمەندی گرێبەستی تەشغیلی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین لەو بڕیارە سودمەند بوون و كرانە هەمیشەیی.

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی چەند ساڵێکە ئەو کارمەندانە بەشێوەی گرێبەست لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاردەکەن و چەند جارێکیش خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە بۆئەوەی بکرێنە هەمیشەیی.

لە هەولێر دوو بنکەی تەندروستی دروستدەکرێن و ٢٠٠ هەزار هاووڵاتی سوودی لێوەردەگرن
پێشت لە هەولێر دوو بنکەی تەندروستی دروستدەکرێن و ٢٠٠ هەزار هاووڵاتی سوودی لێوەردەگرن
بەهای دۆلار
دواتر بەهای دۆلار
ەیوەندیدار