لە هەولێر دوو بنکەی تەندروستی دروستدەکرێن و ٢٠٠ هەزار هاووڵاتی سوودی لێوەردەگرن



فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، دوو بنکەی تەندروستی لە گەڕەکەکانی سێبەردان و فەرمانبەرانی هەولێر دروستدەکرێن کە سوودی بۆ ٢٠٠ هەزار کەسی دانیشتووی گەرەکەکانی فەرمانبەران و سێبەردان دەبێت بە خۆڕایی و بێبەرامبەر.

سامان سەلمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، سەبارەت بە گوژمەی تەرخانکراوی پرۆژەکان، بە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند:”گوژمەی دروستکردنی بنکە تەندروستییەکان، ملیارێک و ٣١٩ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار دینارە و لەماوەی ٣٨٠ ڕۆژدا تەواو دەکرێن.”

ڕووبەری بنکەی تەندروستیی فەرمانبەران، ٥٠٠٠ مەترە و پێکدێت لە هۆڵی چارەسەرکردن، ژووری تیشک، تاقیگە و دەرمانخانە، هەروەها ڕووبەری بنکەی تەندروستیی سێبەردان چوار هەزار و ٢٣٧ مەترە و لە هۆڵی چارەسەرکردن، ژووری تیشک، تاقیگە، دەرمانخانە پێکدێت.

هەروەها کارزان نیعمەت، بەڕێوەبەری ئەندازەی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، لەبارەی پێکهاتەی بنکەکانەوە، بە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند:”هەردوو بنکەکە لە جۆری (B)ـین و بەشێکی زۆری پێداویستییە پزیشکییەکانیان تێدا بەردەست دەبن.”

دەشڵێت، ئەم دوو بنکە تەندروستییە سوودی بۆ نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەسی دانیشتووی گەرەکەکانی فەرمانبەران و سێبەردان دەبێت و لۆدی سەر نەخۆشخانەکانی ناوچەکەش کەمدەکاتەوە.

بوومەلەرزەیەك دەریای ناوەڕاستی هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەك دەریای ناوەڕاستی هەژاند
لە سلێمانی ١٤٠ کارمەندی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی
دواتر لە سلێمانی ١٤٠ کارمەندی گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی
ەیوەندیدار