جارێکیتر نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات



ئەمڕۆ جارێکیتر نرخی دۆلار بۆ خوار 147 هەزار دیناری عێراقی دابەزی و پیشبینی دابەزینی زیاتر دەکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی جارێکیتر دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم نزیکەی 750 دینار دابەزیوە و نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 146 هەزار و 250 دینارە.

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شاری سلێمانی بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی 147 هەزار دینار بوو، دواتر ڕووی لەدابەزین کرد و بە ناجیگیری مایەوە، بەڵام لە داخستنی بازاڕدا لە خوار 147 هەزارەوە جێگیربوو.

هاوکات، لە چەند رۆژی رابردوودا، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا ڕووی لە دابەزین بوو، لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار لە خوار 147 هەزار دینارەوەیە، و لە بازاڕەکانی دراو لە بەغدا 100 دۆلار بە نزیکەیی 146 هەزار دینارە.

لەلایەکی دیکەوە، بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە، لەلایەن بازرگانان و گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەکییەوە، بە تێکڕا نزیکەی 280 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی فرۆشراوە، لەو بڕەش زیاتر لە 266 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و زیاتر لە 13 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش فرۆشراوە.

برنجی بایەعی بە برنجێکی بەناوبانگ فرۆشراوە
پێشت برنجی بایەعی بە برنجێکی بەناوبانگ فرۆشراوە
پارێزگایەکی هەرێم هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند
دواتر پارێزگایەکی هەرێم هەلی دامەزراندنی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار