نرخی کارەباى موەلیدە بۆ مانگی چوار دیاریکرا



بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردەوە، بریتییە لە 252 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون- ستییەکان کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی نیسان دیاریکرد، کە بریتییە لە 252 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە گوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە (نیسان) بریتییە لە 252 دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ مانگی ئازار نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان 252 دینار بوو، پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

سۆران عومەر: لێکۆڵینەوە لە گەورەترین دۆسیەی گەندەڵیی عێراق دەکرێت
پێشت سۆران عومەر: لێکۆڵینەوە لە گەورەترین دۆسیەی گەندەڵیی عێراق دەکرێت
کاتی هاتنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرا کرا
دواتر کاتی هاتنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار