شیرین فوئاد مەعسوم: هەڵبژاردن بە بێ پارتی لەو کاتەی دیاریکراوە ئەنجام نادرێت



کادرێکی پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی لابردنی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەم گۆڕانکارییە لە ژێر فشاری وڵاتانی تر ئەنجامدەدرێت”.

شیرین فوئاد مەعسوم، کچی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق و کادری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند، بڕیارە کورسی کۆتاکان بە ڕێژەیەکی کەم بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ژمارەی کورسی پەرلەمانی لە 111 کورسییەوە کەمکردەوە بۆ 100 کورسی.

شیرین فوئاد مەعسوم بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، کورسی کۆتاکان بە ڕێژەیەکی کەمتر دەگەڕێتەوە، لە کۆتاییدا پێکهاتەی تورکمان و مەسیحی و ئەوانەی تریش زەرەرمەندی یەکەم دەبن، کە هێزێکی ناوخۆیی ئەو بڕیارەی بۆ بەرژەوەندی حزبێکی ناوخۆی کوردستان داوە.

ئاماژەی بەوەکرد، گۆڕانکارییەکی وەها لە ژێر فشاری وڵاتانی تر ئەنجامدەدرێت کە لە ئاڕاستەی گۆڕانکارییەکان نیگەرانن.

وتیشی، وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بە فەرمی و نافەرمی هۆشدارییان داوا بۆ کورسی کۆتای مەسیحییەکان، هەروەها تورکیاش ئەو پەیامەی لە بارەی تورکمانەکانەوە گەیاند.

لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق لە 21ی مانگی شوباتی ئەمساڵ، سەبارەت بە نەمانی کورسی کۆتاکان و گۆڕینی سیستەمی هەڵبژاردنی پەلەمانی کوردستان، ڕۆژی 3ی مانگی ئازار، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی سەرۆکایەتی تایبەتی دەرکرد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و 10ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دیاریکرد.

پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی 18ی مانگی سێ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە نادەستوری ناوبردن و ڕایگەیاند، بە شداری هەڵبژاردنێک ناکەین کە بە نایاسایی بڕیاری لەبارەوە درابێت.

شیرین فواد مەعسوم، کچی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق و کادری پێشکەوتووی ئێستای پارتی دیموکراتی کوردستان سەربارەت بە هەڵوێستی پارتی ڕایگەیاند، پارتی نە دەزانێت سازش چیە و نە دەشیکات بۆ هیچ حزب و لایەن و کەسێک، تاکە شت بیەوێت قوربانی بۆ بدات و ڕێککەوتنی لەگەڵ بکات مافی خەڵکە، بۆیە هەڵبژاردن بە بێ پارتی لەو کاتەی دیاریکراوە ئەنجام نادرێت.

(یاسای فرەژنی)…پارێزەر یان پەرتەوازەکەری خێزانی کوردە؟
پێشت (یاسای فرەژنی)…پارێزەر یان پەرتەوازەکەری خێزانی کوردە؟
نرخی بەرمیلێک نەوت لەسەروو 88 دۆلار جێگیر بووە
دواتر نرخی بەرمیلێک نەوت لەسەروو 88 دۆلار جێگیر بووە
ەیوەندیدار