هۆشداری لە سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان دەدرێت



ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی حکومی هۆشدارییەکی لە حەوزی ڕووباری دیالە بەهۆی بەنداوی دەربەندیخانەوە ئاشکرا کرد.

پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ ببێت، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ ڕێژەیەکی باشی باران باری و بووە هۆی زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوەکە.

توانای عەمبارکردنی دەریاچەی حەمرین گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن مەتر سێجا، لەگەڵ ئەوەشدا بەنداوەکە توانای عەمبارکردنی ملیارێک مەتر سێجا ئاوی دیکەی هەیە.

لە ئەگەری سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخان و تێڕژانی زیاتری ئاو لەو بڕە بۆ ناو ڕووباری دیالە لە دەریاچەی حەمرینەوە، وەک ڕێکاری خۆپارێزی لە ڕێگەی سەرۆکی شارەوانی بەعقوبەوە فەرمانگەیەک نێردراوە بۆ گوند و ناوچەکانی نزیک لە حەوزی ڕووباری دیالە لەسەر پێویستی گرنگیدان بە بەردانەوەی بڕێکی زیاتری ئاو بۆ ناو ڕووبارەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا، هاوکات بەردانەوەی ئاوی زیاتر بۆ شوێنە کشتوکاڵییەکان، بۆئەوەی لە ئەگەری دروستبوونی لافاو بەدووربن.

لە مانگی ئازاردا، دەسەڵاتی گشتی بۆ بەنداو و خەزانەکان ڕایگەیاند، یەدەگی ئاو لە بەنداوەکانی موسڵ، دوکان، دەربەندیخان، حەمرین و ئاستی ئاوی زۆنگاوەکان، تا 50% زیادیکردووە.

ئەو تۆمەتبارەی ڕووبەڕووی پۆلیس بووەوە دەستگیر کرا
پێشت ئەو تۆمەتبارەی ڕووبەڕووی پۆلیس بووەوە دەستگیر کرا
هەولێر؛ کۆمپانیایەک بە “خواردنی 35 ملیۆن دۆلار”ی هاووڵاتییان تۆمەتبار دەکرێت
دواتر هەولێر؛ کۆمپانیایەک بە “خواردنی 35 ملیۆن دۆلار”ی هاووڵاتییان تۆمەتبار دەکرێت
ەیوەندیدار