گۆڕانكاریی لە بڕینی بەشەخۆراكی بەشێكی فەرمانبەراندا دەكرێت



ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، گۆڕانكاریی لە بڕینی بەشەخۆراكی بەشێكی فەرمانبەرانی دەوڵەتدا دەكات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، بەشەخۆراكی بەڕێوەبەرانی گشتی و ئەوانەی پلەی وەزیفیان هاوتایە يان زیاترە ببڕدرێت، بە هەمان شێوە بەشەخۆراكی ئەو فەرمانبەرانەش دەبڕدرێت كە مووچەكانیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەڵێت، ئەو توێژانەی سودمەند دەبن لە بەشەخۆراكی مانگانە زیاد دەكرێن و ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە كە مووچەكانیان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەوە لە بازاڕەكاندا كاریگەریی لەسەر دروستكردوون.

پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدابوو، ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لە سەرو ملیۆنێك و پێنج سەد هەزار دینارە، بەشەخۆراكیان بۆ دابین نەكرێت و لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە فۆرمی خۆراكیان بۆ دەرنەكرێت.

دۆلار نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەكاتەوە
پێت دۆلار نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەكاتەوە
چەند هاووڵاتییەكی كورد لە لوبنان دەستگیر دەكرێن
دوات چەند هاووڵاتییەكی كورد لە لوبنان دەستگیر دەكرێن
پەیوەندیدار