ئومێد خۆشناو: دواتر هۆکاری ئاگرەکەی بەردەوم بازاڕی نیشتمان ڕادەگەیەنین



پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرەکەی بەردەم بازاڕی نیشتیمان دەستی پێکردووەوە و دواتر هۆکارەکەی ڕادەگەێندرێت.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئاگر لە چەند كەپر و عارەبانەیەکی بەردەم بازاڕی نیشتیمان كەوتەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەلێر، لە شوێنی ڕووداوەکە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا و ڕایگەیاند: “لە سەرەتای کەوتنەوەی ئاگرەکە، بەداخەوە ئێوەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن واتان بڵاو کردەوە کە بازاڕی نیشتیمان سووتاوە، کەچی ئێستا خۆتان دەیبینن، کە چەند کەپر و عارەبانەیەکی بەردەم بازاڕەکە سووتاوە”.

وتیشی: “لە چرکەساتی یەکەمی کەوتنەوەی ئاگرەکە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بە ماوەیەكی كەم توانیان بەبێ كەوتنەوەی هیچ زیانێكی گیانی ئاگرەكە لە زوترین کاتدا كۆنتڕۆلی بكەن”.

ئومێد خۆشناو ڕاشیگەیاند: “لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێکردووەوە و دواتر هۆکارەکەی لەلایەن بەرگری شارستانی ڕادەگەێندرێت”.

ئەمڕۆ ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکانە لەسەر دەستی عوسمانییەکان
پێشت ئەمڕۆ ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکانە لەسەر دەستی عوسمانییەکان
توێژینەوەیەک: خەوی باش تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات
دواتر توێژینەوەیەک: خەوی باش تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات
ەیوەندیدار