ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی هەوکردنی جومگەکان



زۆر کەس تووشی کێشەی ئازار و هەوکردنی جومگەکان دەبن، لەوانەیە هەندێک جار ئەم نەخۆشیانە پەیوەندییان بە سروشتی خۆراکەوە هەبێت.

 

لە میانی بەرنامە پزیشکیەکەیدا کە لە کەناڵی “ڕووسیا” پێشکەشی دەکات، پزیشکی ڕووسی، ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ، ڕایگەیاند: ئەو خۆراکانەی کە ڕۆژانە دەیخۆین کاریگەری جیاوازیان لەسەر تەندروستی هەیە بە گشتی، هەروەها کاریگەری لەسەر تەندروستی جومگەکانی جەستەش هەیە .

 

ئاماژەی بەوەشکرد: میوە و سەوزەی تازە، ماسی دەریایی، بەرهەمە شیرەمەنیەکان ڕۆڵیان هەیە لە کەمکردنەوەی هەوکردن و باشترکردنی تەندروستی جومگەکان بە گشتی.

 

لە لایەکی دیکەوە، شیرینی، چەوری، سورکراوەکان و سۆسیچی پرۆسێس کراو و گۆشتی سوور”. لەو خۆراکانەنە کە زیان بە جەستە دەگەیەنن و خڵی بەهێزن بۆ هەوکردنی جومگەکان.

 

ئەو پزیشکە لە میانی پرۆگرامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە نیشاستە و شەکری ئاڵۆز دەبنە هۆی قەڵەوی و کاریگەریان لەسەر تەندروستی کۆئەندامی دەمار هەیە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جومگەکانی لەش دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەدا، جوینی خۆراک بە باشی هەڵمژینی ماددە سوودبەخشەکان باشتر دەکات، هەروەها ئەو ئەنزیمانەی لە لیکدا هەن پرۆسەی هەرس باشتر دەکەن و هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە کەمدەکەنەوە.

 

نوێترین وێنەی “شازادەی خەوتوو” بڵاوکرایەوە
پێشت نوێترین وێنەی “شازادەی خەوتوو” بڵاوکرایەوە
ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل…تاقیکردنەوەیەکە بۆ واشنتۆن
دواتر ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل…تاقیکردنەوەیەکە بۆ واشنتۆن
ەیوەندیدار