ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل…تاقیکردنەوەیەکە بۆ واشنتۆن



بەرپرسانی ئەمەریکادەڵێن؛ واشنتۆن ئامادە نییە بۆ ململانێیەکی گەورە و بەردەوام لە ناوچەکەدا، پێناچێت ئێرانیش شەڕێکی هەمەلایەنە لەگەڵ ئیسرائیل بخوازێت، شارەزایانیش پێیان وایە، ناتوانرێت پێشبینی دۆخەکە بکرێت، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی شەڕی غەززە کە بەردەوامی هەیە.

 

سەرکەوتنی سوپای ئەمریکا لە یارمەتیدانی ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلێکی بەرفراوانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی واشنتۆن لە ڕووی سەربازییەوە ئامادەکارییەکی باشی کردبێت بۆ هەرچییەک لە دوای ئەوە ڕووبدات، لە کاتێکدا ئێران و ئیسرائیل لە شەڕی ساردەوە بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ دەڕۆن.

 

بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمەریکاش دەڵێن؛ هێزەکانی ئەمریکا لە دۆخێکدا نین، کە خۆیان بۆ ململانێیەکی گەورە و بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئامادە بکەن و ڕەنگە پنتاگۆن ناچار بێت بە گریمانەکاندا بچێتەوە سەبارەت بە پێداویستییە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا ئەگەر دۆخەکە خراپتر بێت.

 

مایکل مولرۆی، جێگری یاریدەدەری پێشووی وەزیری بەرگریی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند: پێموانییە ئەو هێزەمان هەبێت کە دەمانەوێت لێیەوە پشتیوانی ئیسرائیل بکەین ئەگەر شەڕێکی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئیسرائیل و ئێران ڕووبدات.

 

ئەگەرچی تاران ئاماژەی بەوەدا، کە هیچ نیازێکی نییە وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە کە کرایە سەری، بەڵام هێرشە هاوبەشەکان ترسی لە شەڕێکی ناوچەیی پێشبینینەکراو دروستکرد، کە ئەمریکا هەوڵی پێشگیریکردنی دەدات.

 

لە مانگەکانی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی “تۆفانی ئەقسا” کە لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە دژی ئیسرائیل دەستیپێکرد و دواتر سەرهەڵدانی شەڕی سەر غەززەی لێکەوتەوە، ئەمریکا پەلەی کرد بۆ ناردنی هەزاران سەرباز بۆ ناوچەیەک کە شایەتی دابەزینی جێ نفوزی بەخۆیەوە بینیبوو لە ئامادەبوونی ئەمریکا تیایدا لە ماوەکانی ساڵانی ڕابردوودا، بەڵام زۆرێک لەو هێزە نوێیە ئەمریکییانە لە کەشتی جەنگی و فڕۆکەدان و تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی جێگیرن.

 

ئەم ستراتیژە ئەمریکییە کە لەسەر بنەمای زیادبوونی هێزەکان دامەزراوە، ڕەنگە ئێستا تاقی بکرێتەوە، دوای ئەوەی ئێران و ئیسرائیل قەدەغەی هێرشی سەربازی ئاشکرایان بۆ سەر یەکتر شکاند.

 

جۆزێف ڤۆتێل، جەنەڕاڵی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا، کە فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، دەڵێت: “دەبێت بە بیرۆکەی توانا و پێویستیمان لە هەندێک ناوچەدا بچینەوە و پارێزگاریی لە مانەوە و بوونمان بکەین”.

 

ڤۆتێل و بەرپرسانی پێشووی دیکە ڕوونیان کردەوە کە سەرکەوتنی سوپای ئەمریکا لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی ئێرانی لە شەممەی ڕابردوودا پێدەچێت بە زانیاری وردی هەواڵگریی ئەمریکا پاڵپشتی کرابێت، کە ئەمەش ڕێگەی بە پنتاگۆن داوە پێشبینی کات و ئامانجەکانی هێرشی ئێران بکات.

 

کاربەدەستانی ئەمریکی دەڵێن؛ پێناچێت ئێران شەڕێکی سەرتاسەری لەگەڵ ئیسرائیل بخوازێت، بەڵام شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی کە دۆخەکە پێشبینی نەکراوە، بەتایبەتی کە شەڕی غەززە بەردەوامە.

 

ژەنەڕاڵ مایکل “ئێریک” کورێلا، سەرۆکی ئێستای فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا، مانگی ڕابردوو بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاندبوو، داوای هێزی زیاتری کردووە لەوەی کە پنتاگۆن بۆ ناوچەکەی ناردووە.

 

بەرپرسێکی ئەمریکی، بە مەرجی ئەوەی ناوی ئاشکرا نەکرێت، ئاماژەی بەوەداوە کە “بڕیارە ئاسیا جێگەی سەرنج بێت”.

 

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا پێویستە پێگەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزتر بکات، بەبێ ئەوەی دەستبەرداری گرنگیدانی سەرەکی بە چین بێت.

 

ئاشکراشیکرد: “پێویستە هێز بڵاوبکەینەوە لەسەر بنەمای ژینگەی هەڕەشەکانی ئێستا.

 

سەرچاوە؛ ڕۆیتەرز، ئەلعەرەبی الجدید

 

ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی هەوکردنی جومگەکان
پێشت ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی هەوکردنی جومگەکان
شانەی ئەمنیی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر شانەی ئەمنیی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار