تۆمەتبارێک دەستگیر کرا و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا



لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک و لە لایەن نوسینگەی دزینی ئۆتۆمبێلی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد، کە ئۆتۆمبێلەکەی دزراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نووسینگەی دزینی ئۆتۆمبێلی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەشدا بگیرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا تۆمەتبار ( ح ، أ، ق لەدایکبووی ١٩٧٦ ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە ڕادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.

قوباد تاڵه‌بانی: مۆنۆمێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت” لە سلێمانی دروست دەکەین
پێشت قوباد تاڵه‌بانی: مۆنۆمێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت” لە سلێمانی دروست دەکەین
بەهۆی لێچوونی كلۆرەوە لە پڕۆژەیەكی ئاو گوندێك چۆڵكرا
دواتر بەهۆی لێچوونی كلۆرەوە لە پڕۆژەیەكی ئاو گوندێك چۆڵكرا
ەیوەندیدار