نوێترین وێنەی “شازادەی خەوتوو” بڵاوکرایەوە



 

دوای ٢٠ ساڵ لە کۆما، هێشتا شازادە سعوودیەکە هەر لە دۆخی خۆیدایە و لە نوێترین وێنەشدا کە شازادە ڕیما تەلال لە پێگەکەی لە پلاتفۆرمی X بڵاویکردووەتەوە دەڵێت؛ بیست ساڵ تێپەڕیوە کە تۆ لە نەخۆشخانەیت، ڕۆحی جوانت و دڵی پاکت بۆ ساتێکیش لە دڵماندا خاڵی نەبووە.

شازادە وەلید بن خالید بن تەلال لە ساڵی ٢٠٠٥ لە کاتی خوێندنی لە کۆلێژی سەربازی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو، لەو کاتەوە کەوتووەتە ناو کۆما و نازناوی “شازادەی خەوتوو”ی پێبەخشرا.

 

شازادە خالد بن تەلال پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی کوڕەکەی لەژێر چاودێری پزیشکیدا بمێنێتەوە بەو هیوایەی کە چاک بێتەوە و دەڵێت: ئەگەر خودا بیویستایە لە ڕووداوەکەدا بمرێت، ئەوا لە گۆڕدا دەبوو ئێستا.

 

شازادە خەوتووەکە لە سەروەختی رووداوەکەی و کەوتنە ناو دۆخی بێ ئاگایی، ساڵی ٢٠١٩ بەشێک لە جەستەی جووڵاند، ئەویش سەری لە لای ڕاستەوە بۆ لای چەپ جوڵاند و تا ئێستا بێ جوڵە و بێئاگا لە ژێر چاودێری پزیشکدا ماوەتەوە.

 

قەیرانی ئاو و وشکەساڵی هەڕەشە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەکات
پێشت قەیرانی ئاو و وشکەساڵی هەڕەشە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەکات
ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی هەوکردنی جومگەکان
دواتر ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی هەوکردنی جومگەکان
ەیوەندیدار