کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی پاسداران کوژرا



کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە سنووری “تەتە” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی تەتە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی سەیوان دەست ئەفکەن تەمەن ٣٥ ساڵ گیانی لەدەست دا.

ڕوونیشیکردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێش وەختە و لەمەودایەکی نزیکەوە دەستڕێژیان لە کۆڵبەرەکان کردووە.

سەیوان دەست ئەفکەن خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی “دەڕە پەیمان” سەر بە شاری مەریوان بووە.

بە بڕی ملیۆنێک دینار ١٦٦ پەرلەمانتار سزادران
پێشت بە بڕی ملیۆنێک دینار ١٦٦ پەرلەمانتار سزادران
پزیشکێکی پسپۆڕ: ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنایە
دواتر پزیشکێکی پسپۆڕ: ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنایە
ەیوەندیدار