پزیشکێکی پسپۆڕ: ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنایە



پزیشکێکی پسپۆڕ باس لە نیشانەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزت پەتایە دەکات کە لەنێو خەڵکیدا بڵاووبووەتەوە و ڕایگەیاند، “ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنایە”

دکتۆر زانیار ئاغال، دکتۆرا لە نەخۆشییەکانی گشتی هەناو سەبارەت بەو پەتایەی لە ناو خەڵکیدا بڵاوبووەتەوە، ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبووان لە هەڵکشاندایە.

بەم شێوەیە باسی لە نیشانەکانی تووشبوون بە پەتاکەی کرد، لەم دوو هەفتەیەدا هەڵکشانێکی بەرچاو لە ژمارەی تووشبووان هەیە، بە گشتی کۆکە، تا، لەش داهێزران، سەر ئێشە،نەمانی بۆن و تام، تاڵی ناو دەم بەشێکن لەو نیشانانەی کەسەکە لە کاتی توشبوون هەستی پێدەکات.

سەبارەت بە جۆری ئەو پەتایەی کە بڵاووبووەتەوە، ڕایگەیاند، هێشتا بەلامانەوە ڕوون نییە چی میکرۆبێکە، بەڵام بە ئەرگەری زۆرەوە کۆرۆنایە ئەم جارەش.

وتیشی، بۆیە ڕوون نییە، چونکە نەک هەر پشکنینی زۆری دەوێت، بەڵکو پێویستی زۆرمان هەیە بە سەدان کارمەند و بوودجەیەکی باش وەکو سەردەمی کۆرۆناکە کە پاڵپشتیی بێت بۆ پزیشکان و کارمەندان، هەتا جۆری میکرۆبە دیاری بکرێت.

باسی لەوەشکرد، دوو هۆکار هەیە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، درەنگ کردنەوەی قوتابخانەکان لە سلێمانی کە جاران پەتاکان تەنها لە پاییزاندا هەبوون، دوومیش گەڕاندنەوەی سەردانیکەرانی مەککەی پیرۆز، کە لەوێ پەتایەکی بەهێز هەیە.

بەم شێوەیە ڕێکارەکانی خۆپارێزی بۆ هاووڵاتییان ڕوونکردەوە،

یەکەم، وەکو هەموو پەتایەک، کە نەخۆش کەوتیت هەر خۆت نیت، بەڵکو بەرپرسیارێتیت لەسەرە کە هەتا بتوانیت کەسی دیکە تووش نەکەیت، دەمامک، دەست و پلی پاک و نەپژمین و نەکۆکین بەسەر خەڵکدا، خۆ قفڵ کردن لە ماڵەوە کە نەخۆش کەوتیت.

دووەم، زۆر گرنگە ناوەندەکانی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاسانکاری بکەن ئەوەی تووش بوو مۆڵەتی بدەنێ، ئەمە چەند ساڵە من داوای دەکەم.

سێیەم، گەر نەخۆشیی درێژ خایەنت هەیە و تووشی ئەم پەتایە بوویت، دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکە، هەرگیز لەملاولا دەرمان وەرمەگرە، پزیشک واتە کۆلێژی پزیشکی تەواو کردبێت و لە نەخۆشخانە چارەسەری نەخۆش بکات.

چوارەم، هیچ دەرمانێک جگە لە پاراسیتۆل وەرمەگرە، گەر دەرمانی زیاترت پێوویست بوو ئەوە پزیشک بڕیارت بۆ دەدات نەک خۆت یان کەسێکی دیکە.

کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی پاسداران کوژرا
پێشت کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی پاسداران کوژرا
یەکێتی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکات، پارتیش سوورە لەسە بەشدارینەکردن
دواتر یەکێتی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکات، پارتیش سوورە لەسە بەشدارینەکردن
ەیوەندیدار