چی دەربارەی پەستانی خوێن دەزانیت؟   



پەستانی خوێن حاڵەتێکی باوە کە کار دەکاتە سەر خوێنبەرەکانی لەش. بە فشاری خوێنیش ناو دەبرێت. ئەگەر پەستانی خوێنت بەرز بێت. فشاری ئەو خوێنەی کە پاڵ بە دیواری خوێنبەرەکانەوە دەنێت زۆر،بەرزە دڵ وا پێویست دەکات کە هەوڵی زیاتر بدات بۆ ئەوەی خوێن بنێرێت.

پەستانی خوێن بە میلیمەتری جیوە دەپێورێت، بە گشتی، پەستانی خوێن فشارێکی خوێنە، کە١٣٠/٨٠ملیمەتری جیوە یان زیاترە.

کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی پەستانی خوێن بەسەر چوار بەشی گشتیدا دابەش دەکەن:

١ پەستانیخوێنی ئاسایی: پەستانی خوێن کە خوێندنەوەکەی لە١٢٠/٨٠ملیمەتری جیوە کەمتربێت.

٢. پەستانی خوێنی بەرز: خوێندنەوەی ژمارەی سەرەوە لە نێوان١٢٠ –١٢٩ دەبێت و ژمارەی خوارەوە

کەمتر لە٨٠ ملیمەتری جیوە دەبێت.

٣. قۆناغی یەکەمی پەستانی بەرزی خوێن: خوێندنەوەی ژمارەی سەرەوە لە نێوان ١٣٠–١٣٩ دەبێت

و ژمارەی خوارەوە لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٩ ملیمەتری جیوە یان زیاتردەبێت.

٤. قۆناغی یەکەمی پەستانی بەرزی خوێن: خوێندنەوەی ژمارەی سەرەوە لە نێوان ١٤٠ دەبێت

و ژمارەی خوارەوە لە نێوان ٩٠ ملیمەتری جیوە یان زیاتردەبێت.

ئەگەر پەستانی بەرزی خوێن چارەسەر نەکرێت، ئەوا مەترسیە تەندروستیەکان زیاد دەکات بە تایبەت

جەڵتە و جەڵتەی دڵ.

لە دوای تەمەنی ١٨ ساڵییەوە گرنگە کە دوو ساڵ جارێک پەستانی خوێن چێکبکرێتەوە و بۆ هەندێک کەسیش ڕەنگە پێویست بە چێک کردنەوەی زیاتر بکات.

خوەکانی لایف ستایلێکی تەندروست – وەک جگەرە نەکێشان، وەرزشکردن و خواردنی تەندروست – دەکرێت ڕێگر و چارەسەر بێت بۆ پەستانی بەرزی خوێن، هەندێک کەس پێویستیان بە دەرمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی.

 

نیشانەکانی پەستانی بەرزی خوێن :

هەندێک کەس کە پەستانی خوێنیان بەرزە هیچ جۆرە نیشانەیەکیان نییە، هەتا ئەگەر خوێندنەوەی پەستانی خوێنیان بگاتە ڕادەیەکی مەترسیداریش، دەکرێت تۆ سااڵنێک بێت پەستانی خوێنت بەرزبێت و هیچ نیشانەیەکیشت پێوە دیار نەبێت.

کەسانێکی کەم کە پەستانی خوێنیان بەرز بێت دەکرێت ئەم نیشانانەیان لێ بەدی بکرێت:

– سەر ئێشە.

– هەناسە تەنگی.

– بەربوونی خوێنی لوت.

هۆکارەکانی بەرزی پەستانی خوێن

 پەستانی خوێن لەسەر دوو پێوەر دیاری دەکرێت:

١) بڕی ئەو خوێنەی دڵ دەینێرێت.

٢) چەند زەحمەتە بۆ خوێن کە بەناو دەمارەکاندا بڕوات، تا دڵ خوێنی زیاتر بنێرێت و دەمارەکان تەسکتر بن، پەستانی خوێن بەرزتر دەبێت.

 

دوو جۆری سەرەکی پەستانی خوێن هەن:

١) پەستانی خوێنی سەرەکی

بۆ زۆرێک لە گەنجەکان، هیچ هۆکارێکی دیاریکراوی بەرزی پەستانی خوێن نییە، ئەم جۆرەی پەستانی بەرزی خوێن بە درێژای ساڵەکان دروست دەبێت و گردبوونەوە لە دەمارەکانی خوێندا مەترسیەکانی زیاد دەکات.

٢) پەستانی خوێنی لاوەکی

ئەم جۆرەیان دەکرێت بەهۆی تێکچوون یان حاڵەتێکی دیکەوە دروست ببێت. دەکرێت کتوپڕ ڕووبدات و پەستانی خوێن بەرز بکاتەوە زیاترە لەوەی کە لە پەستانی خوێنی سەرەکیدا ڕەنگە ڕووبدات، ئەو حاڵەت و دەرمانانەی کە ڕەنگە هۆکارێک بن بۆ ئەم جۆرەی پەستانی بەرزی خوێن دەکرێت ئامانەی خوارەبن:

– بوونی وەرەم لە ڕژێنی ئەدریناڵ.

– تێکچوونی بۆماوەی لە دەمارەکانی خوێندا.

– دەرمانی کۆکە و هەاڵمەت، ئازار شکێن، دەرمانی کۆنترۆڵکردنی دووگیان بوون…هتد.

– دەرمانە قەدەغکراوەکانی وەک کۆکاین و ئەمفیتامین.

– نەخۆشیەکانی گورچیلە.

– نەخۆشیەکانی غودە.

 

وەرگێڕانی – لەیسینگ لوقمان کەریم

سەرچاوە:

https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/high-blood-pressure/symptoms-

 

 

 

گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و ئێران دەستپێدەکەنەوە
پێشت گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و ئێران دەستپێدەکەنەوە
سبەینێ‌ هەڵمەتی نیشتمانی كوتانی منداڵان لە خوێندنگەكان دەستپێدەكات
دواتر سبەینێ‌ هەڵمەتی نیشتمانی كوتانی منداڵان لە خوێندنگەكان دەستپێدەكات
ەیوەندیدار