سبەینێ‌ هەڵمەتی نیشتمانی كوتانی منداڵان لە خوێندنگەكان دەستپێدەكات



سبەینێ‌ 16ی نیسان، لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، هەڵمەتی كوتانی منداڵان دژی نەخۆشی سوورێژە لەناو خوێندنگەكان دەستپێدەكات.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی خوێندنگەكان بۆ هەڵمەتی كوتان بۆ ئەوەیە، كە شوێنێكی قەرەباڵغ و داخراوە و بۆی هەیە ڕێژەیەكی زۆر لە خوێندكاران تووشی ئەم نەخۆشیە درمیە ببن.

ڕاشیگەیاند، هەڵمەتی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی سوورێژە لە خوێندنگەكان لە ڕۆژی ١٦ / ٤ / ٢٠٢٤ دەستپێدەكات و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

فەریق عەبدولڕەحیم، سەرپەرشتیاری هەڵمەتی کوتانی مناڵان دژ بە سورێژە لە گەرمیان، رایگەیاند، هەڵمەتەکە لە قوتابخانەکانی سنوورەکەدا ئەنجام دەدرێت و هەموو منداڵانی تەمەن (٦ بۆ ١٢) ساڵی دەگرێتەوە، بەو مانایەی هەموو منداڵێک لە پۆلی یەک بۆ شەشی بنەڕەتی دەکوترێن.

سورێژە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە، وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و نەوەكانی ئاییندە، هەڵمەتەكە دەست پێدەكات.

سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەم هەڵمەتە ماوەی دوو هەفتە لە ڕێگەی سێ هەزار و 280 كارمەندەوە نزیكەی 873 هەزار و 191 منداڵ دەكوترێن.

چاوەڕێش دەكرێت هەزار و 94 تیمی تەندروستی، كە پێكهاتوون لە سێ هەزار و 280 كارمەند و هەزار و 100 سەرپەرشتیار، 10 هەزار و 916 سەردان بۆ سێ هەزار و 981 قوتابخانە و باخچەی ساوایان بكەن، كە هەزار و 100 ئۆتۆمبێلیش ئامادەكراوە بۆ گواستنەوەی تیمەكان.

چی دەربارەی پەستانی خوێن دەزانیت؟   
پێشت چی دەربارەی پەستانی خوێن دەزانیت؟   
“ئیفا”بەناوی ئەو بارهەڵگرە کراوە کە تێدا لەدایکبووە و کەسوکارشی پێی ئەنفال کران
دواتر “ئیفا”بەناوی ئەو بارهەڵگرە کراوە کە تێدا لەدایکبووە و کەسوکارشی پێی ئەنفال کران
ەیوەندیدار