قوباد تاڵەبانی: ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بكرێت و ڕۆتین كەم بكرێتەوە



 

لە دووەم ڕۆژی سەردانەكەیدا بۆ گەرمیان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سنوورە كۆبووەوە و ڕایگەیاند، ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بكرێت و ڕۆتین كەم بكرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، قوباد تاڵەبانی بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیانی ڕاسپاد رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئاسانكاری زیاتر لە جێبەجێكردنی كاروباری هاووڵاتییان و خزمەتكردنی باشتری دانیشتووانی دەڤەری گەرمیان.
وتیشی: “لەپێناو باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتییاندا لە هەر كاتێكدا بە پێویستی بزانن گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكانی سنوورەكەدا دەكەن”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، لەپێناو بەهێزكردنی كەرتی تایبەت و هاندانی زیاتری وەبەرهێنەران، دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەرمیان ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بكرێت و ڕۆتین كەم بكرێتەوە و وتیشی، “نەك هەر دەبێت ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەرانی سنوورەكە بكرێت، بەڵكو پێویستە كاربكرێت هانی وەبەرهێنەران بدرێت لە ناوچەكانی دیكەشەوە ڕووبكەنە ئیدارەی گەرمیان و بەشداربن لە بووژانەوەی ئابوری لە سنوورەكەدا”.

جێگری سەرۆك وەزیران بە بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیان وت، “پلانێكی گونجاو بۆ پەرەپێدانی كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشتیاری ئامادە بكەن، كە لەگەڵ ژینگە و تواناكانی سنوورەكەدا بگونجێت”.

 

یاریگای ڕۆمان گڕیگرت
پێت یاریگای ڕۆمان گڕیگرت
هێرشەکەی ئێران، زیانی بە هێڵە ئاسمانییەکان گەیاندووە
دوات هێرشەکەی ئێران، زیانی بە هێڵە ئاسمانییەکان گەیاندووە
پەیوەندیدار