یاریگای ڕۆمان گڕیگرت



بەهۆی شۆرتی کارەباوە یاریگای تاتانی ڕۆمان لەناو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی بڕواسیتی گڕیگرت، تەنها زیانی ماددی هەبووە.

لەنێوان کاتژمێر ٣ و نیو بۆ چواری پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بۆردی کارەبای ناو بەشی ئۆفیسی یاریگای تاتانی ڕۆمان لە پڕۆژەی بڕواسیتی گڕیگرت، بەهۆیەوە زیانێکی بەرچاوی ماددی لێکەوتەوە.

لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا منداڵان لە یاریگاکەدا یاریان کردووە، لەگەڵ سووتانی بۆردی کارەباکەدا بەخێرای منداڵەکان ڕزگارکراون، هیچ کەسێک بریندار نەبووە.

هاوکار ئازاد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بڕواسیتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، یاریگاکە لەگەڵ دروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونەکەدا لەسەر ڕووبەری هەزار و ٧٨١ مەتر دروستکراوە، بەشی ئۆفیسی یاریگاکە پێکهاتووە یاریگای تاتان، خزمەتگوزاری، بەشی کارگێڕی یاریگاکە، شووێنی خۆگۆڕین و کافتریا.

ڕووبەری بەشی ئۆفیسی یاریگای ڕۆمان ٩٨ مەترە، لە کابینەی پلاستیک (سەندویچ پانێڵ) پێکهاتووە، لەبارەی چۆنیەتی ڕووداوەکە ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی شۆرتی کارەبا بووە، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر هەرگیز ئەو بۆردی کارەبایە کێشەی نەبووە.

 

 

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد
پێشت وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد
قوباد تاڵەبانی: ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بكرێت و ڕۆتین كەم بكرێتەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی: ئاسانكاری تەواو بۆ وەبەرهێنەران بكرێت و ڕۆتین كەم بكرێتەوە
ەیوەندیدار