زیاتر لە 37 ملیۆن کارتی نیشتمانیی دەرکراوە



وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند زیاتر لە 37 ملیۆن کارتی نیشتمانیی دەرکراوە کە کراوەتە تاکە بەڵگەنامەی فەرمی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان.

ئەمڕۆ دووشەممە، میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوە کارەکانی بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانیی چڕ کردووەتەوە و تا ناوەڕاستی ئەم مانگەش زیاتر لە 37 ملیۆن کارتی نیشتمانیی دەرکراوە.

بەو پێیەش زیاتر لە سێ لەسەر چواری هاووڵاتییانی عێراق بوونەتە خاوەنی کارتی نیشتمانیی کە بە پێی نوێترین ئاماری خەمڵێندراو ژمارەی دانیشتووان گەیشتووەتە 43 ملیۆن کەس.

ساڵی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە کارتی نیشتمانیی دەکرێتە تاکە بەڵگەنامەی فەرمی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکان، بەڵام دواتر وادەکە بۆ نیسان درێژکرایەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە بڕیارەکە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەربارەی ئەو ڤیتامینانە بزانە کە لە وەرزی بەهاردا لەش پێویستییەتی
پێشت دەربارەی ئەو ڤیتامینانە بزانە کە لە وەرزی بەهاردا لەش پێویستییەتی
داوای گەڕاندنەوەی مامۆستایانی وانەبێژی دوورخراوە دەکرێت
دواتر داوای گەڕاندنەوەی مامۆستایانی وانەبێژی دوورخراوە دەکرێت
ەیوەندیدار