لێخۆشبوونی ١٠٠٪ بۆ توێژێک چووە بواری جێبەجێکردنەوە



لێخۆشبوون لە تەواوی 100%ی سزای دواکەوتنی کەڵەکەبوو لەسەر خاوەنکاران، تایبەت بە (بەشداریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی) کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەپێی ئەو نووسراوەی ئەنجومەنی وەزیران کە دەرکراوە، بە پشتبەستن بە حوکمەکانی ماددەی (هەشتەم) لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ژمارە (3)ی ساڵی 1992هەموارکراو و ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە (128) لە 27-03-2024، لەسەر پێشنیازی کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ بڕیاری دا بە:

1 لێخۆشبوون لە تەواوی 100%ـی سزای دواکەوتنی کەڵەکەبوو لەسەر خاوەنکاران، تایبەت بە (بەشداریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی) بە مەرجێک لە ماوەی (90) رۆژی کار لە رێککەوتی، بەکاربوونی ئەم بڕیارەوە تەواوی 100٪ی بڕی پارەی بەشداری دەستەبەری کۆمەڵایەتییەکە بدەن.

  1. سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکەن لە ڕۆژی گشتاندنی بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە.
  2. ئەم بڕیارە لە ڕۆژنامەی (وەقائیعی کوردستان) بڵاو دەکرێتەوە.

بەم پێیەش بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و سزای دواکەوتنی کەڵەکەبوو لەسەر خاوەنکاران، تایبەت بە (بەشداریی دەستەبەری کۆمەڵایەتی) لێخۆشبوونی بۆ کرا.

هەروەها حکومەتی هەرێم کۆمەڵێک بڕیاری دیکەی دا لەوانە:

داشکاندن لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە ڕێژەی 20%.

داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی مرور (هاتووچۆ).

داشکاندنی 50% لە ڕسووماتی هێنانی گۆشت

داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.

لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی.

داشکاندنی ڕسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە ڕێژەی 20%.

داشکاندنی ڕسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی بە ڕێژەی 20%.

لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.

پــــــلەی گەرمی چۆن دەبێتە هۆی تێكچوونی پاتری ئۆتۆمبێل ؟
پێشت پــــــلەی گەرمی چۆن دەبێتە هۆی تێكچوونی پاتری ئۆتۆمبێل ؟
ئێران باڵیۆزانی سێ وڵات بانگهێشت کرد و نیگەرانی خۆی پێگەیاندن
دواتر ئێران باڵیۆزانی سێ وڵات بانگهێشت کرد و نیگەرانی خۆی پێگەیاندن
ەیوەندیدار