ئێران باڵیۆزانی سێ وڵات بانگهێشت کرد و نیگەرانی خۆی پێگەیاندن



ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزانی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسای كرد و تاران نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە لێدوانەكانی ئەو وڵاتانە دەربڕی.

میدیا عەرەبییەكان لە بارەی هۆكاری بانگهێشتكردنی باڵیۆزی چەند وڵاتێكی ئەورووپی لەلایەن ئێرانەوە بڵاویانکردەوە، بەهۆی لێدوانە توندەكانیان دەربارەی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و سەركۆنەكردنی تاران، ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوە ئێران بانگهێشتی باڵیۆزانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیای لە تاران كردووە و نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە لێدوانەكانی سەركردە و حكوومەتەكانیان پێ گەیاندوون.

هێرشەكەی ئێران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی كاردانەوەی لێكەوتەوە، یەكێتیی ئەورووپا و هەر یەكە لە وڵاتانی ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، سعوودیە و چەندین وڵاتانی دیكەی ناوچەكە هێرشەكەیان سەركۆنە كرد، هەر ئەمڕۆش ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی جی ٧ بەجیا لەبارەی هێرشەكەی ئێرانەوە كۆدەبنەوە.

لێخۆشبوونی ١٠٠٪ بۆ توێژێک چووە بواری جێبەجێکردنەوە
پێشت لێخۆشبوونی ١٠٠٪ بۆ توێژێک چووە بواری جێبەجێکردنەوە
کام وڵاتانە بەشداربوون لە تێکشکاندنی هێرشەکەی ئێران؟
دواتر کام وڵاتانە بەشداربوون لە تێکشکاندنی هێرشەکەی ئێران؟
ەیوەندیدار