شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە



دوابەدوای ئەم كەشە سەقامگیر و خۆرەتاوەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، شەپۆلێكی دیكەی باران بارین ناوچەكان دەگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: شەپۆلەکە بەگشتی لاوازە و بڕی بارانەکە کەم تا مامناوەندە، بەڵام ئەم بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە ئاماژەیە بۆ هاتنەوەی شەپۆلێكی دیكەی باشی تەڕ و باراناوی.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەین لەسبەی شەوەوە بۆ دوو شەممە 15 – 4 -2024 بەتایبەتی هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی کەنداوی عەرەبیەوە بەوهۆیەوە شەپۆلێکی باران بارین و هەورە بروسکە ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە بەکاریگەری و بڕی جیاواز.

وتیشی، “شەپۆلەکە بەگشتی لاوازە و بڕی بارانەکە کەم تا مامناوەندە و بەزۆریش کەمە و لەدڵۆپەوەیە و تا سەرووی 10 ملم، ئەگەر کراوەیە پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 تا 3 پلە دابەزێت و ئەگەری زیاد بوونی خێرایی با لە دوو شەممەوە تاکۆتایی هەفتە هەیه ناو بەناو بەناو بەخێرایی مام ناوەند لەناوچە جیاجیاکان”.

ڕاشیگەیاند، لە16 ی مانگەوە بۆ ماوەیەک کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە و تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی باکوری ئەفەریقی کاریگەر دەبێت لەسەر ناوچەکانمان و پلەکانی گەرما بەشێوازی بەرچاو و بەڕێژەی 5 تا 6 پلە بەرز دەکاتەوە تا 20 ی مانگ.

ئەو شارەزا كەشناسیە پێی وایە، “ئەم بەرز بوونەوەیە لە پلەی گەرما ئاماژە دەبێت بۆ هاتنەوەی سیستەمێکی تری باشی تەڕ و باراناوی بۆ ناو هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە بەتایبەتی”.

 

لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و كەسێك گیانی لەدەستدا
پێت لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و كەسێك گیانی لەدەستدا
یەکێتی لە ساڵیادی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە
دوات یەکێتی لە ساڵیادی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار