یەکێتی لە ساڵیادی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە



مەکتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەبۆنەی یادی 36 ساڵەی جینۆسایدی ئەنفال پەیامێكی بڵاوكردەوە.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی ساسی یەکێتی:

٣٦  ساڵ لەمەوبەر گەلەکەمان لەسەر دەستی رژێمی  ستەمکاری بەعس لەژێر تایتڵی ناڕەوای  (ئەنفال) دا بە هەشت قۆناغ  رووبەڕوی دڕندانەترین تاوان بۆوە، کە سەرەڕای کۆمەڵکوژی وبێ سەروشوێنکردنی ١٨٢٠٠٠ منداڵ وگەنج و پیری کورد، گشت سیمایەکی ئاوەدانیشی لە نزیکەی پێنج هەزار گوند و شارۆچکەی ناوچەکانی کوردستاندا سڕییەوە .

کارەساتی ئەنفال برینێکی وەهای لەسەر دڵمان و لە کۆهزری گەلەکەمان دروستکرد کە ئازارێکی نەبڕاوەیە و بۆ سارێژی ئەو برینە قووڵە ،بۆ سڕینەوەی شوێنەوارەکانی ئەو کارەساتە ناخهەژێنە، پێویستە هەموو لایەکمان لە حکومەتی هەرێم  وحکومەتی فیدراڵی و ئەنجومەنی نوێنەران بەوپەڕی لێپرسراوێتییەوە  هەوڵەکانمان چڕتڕ بکەینەوە بۆ خزمەتکردنی هەمەلایەنە و زیاتری زیانلێکەوتوانی ئەو کارەساتە.

هەرچەندە لە ساڵی ٢٠٠٨ وە دادگای باڵای تاوانەکان لە عیراق کەیسی ئەنفالی وەک تاوانی جەنگ و  دژە مرۆیی ناساندوە ،  بەڵام قەبارەی تراژیدیاکە و  دەرهاویشتە و لێکەوتەکانی  ئەنفال، پێویست دەکات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش دیسان وەک تاوانی قڕکرنی بە کۆمەڵ و جینۆساید بناسرێت و گەلی کوردستانیش بە دابینکردنی تێکڕای مافە دەستورییەکانی بۆ یەکجاری لە ئایندەی خۆی دڵنیا بکرێتەوە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەو ئامانجانەی سەرەوە بێ درێغ لە خەباتدا دەبێت.

درود بۆ رۆحی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال ، سڵاوی ئەمەک و وەفاداری بۆ خۆراگریی کەسوکاری ئەنفالکراوان.

شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
بۆ جەژن نزیكەی 200 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی و هەولێر كردووە
دواتر بۆ جەژن نزیكەی 200 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی و هەولێر كردووە
ەیوەندیدار