شارەوانی سلێمانی بۆ دوکاندارەکانی شەقامی سالم: ئەگەر پابەند نەبن بە پاکوخاوێنی و پاراستنی ژینگە دوکانەکانتان دادەخەین



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هۆشداری بە دوکاندارەکان و عەرەبانەکانی شەقامی سالم دەدات و دەڵێت: ئەگەر پابەند نەبن بە پاکو خاوێنییەوە شوێنەکانتان دادەخەین.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار هۆشیاریمان بڵاو کردووەتەوە و ڕێنماییمان داوەتە کاسبکار و دوکاندار و دەستگێڕەکان کە پێویستە پابەندبن بە پاکڕاگرتنی شوێنکارەکانیان و پاکوخاوێنی شۆستە و شەقامەکان بپارێزن، بەڵام بە داخەوە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا (شەقامی سالم و ناوبازاڕ ) بەشێوازێک پیس کراوە کە لە توانای ژینگەپارێزە بەڕێزەکان دەرچووە.

دەشڵێت: بۆیە جارێکی تر هۆشداری دەدەین کە لە ئەگەری پابەندنەبوونیان بە پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ناچار دەبین بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر لە تاوانەکردن و داخستنی دوکان و شوێنکارەکانیان و گلدانەوەی عەرەبانەکان وکەپرو مێزەکانتان.

لە راگەیەندراوەکەدا سەرۆکایەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەکردووە و دەڵێت: پاراستنی ژینگەی شار و پاکڕاگرتنی شۆستە و شەقامەکان ئەرکی ئاینی و ئەخلاقی و نیشتیمانی هەمووانە ، با هەموو هاوکاربین لە کەمکردنەوەی بارگرانی ژینگەپارێزەکان .

وەزارەتی کارەبا: لە جەژندا 18-19 کاتژمێر کارەبامان داوە بە هاووڵاتییان
پێشت وەزارەتی کارەبا: لە جەژندا 18-19 کاتژمێر کارەبامان داوە بە هاووڵاتییان
فەرەنسا و بەریتانیا هۆشداری بە هاووڵاتیانیان دەدەن
دواتر فەرەنسا و بەریتانیا هۆشداری بە هاووڵاتیانیان دەدەن
ەیوەندیدار